وەزارەتی دارایی کەناڵی کەی ئێن ئێن-ی بە درۆ خستەوە

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌

دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌رباره‌ت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ پێویستمان زانی ڕوونیبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی ١٤/٣/٢٠٢٢ له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه‌ هه‌ر زانیاریه‌ك سه‌رباره‌ت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیاریه‌ك گوزارشت له‌ ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ناكات و ئه و راپۆرته‌‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری

ھەواڵی زیاتر