پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، هەرسێ تەقەکەرەکەی شەڕەکەی ئەمڕۆ دەستگیر کران
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/٤) کاتژمێر (٢:٤٠) خولەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی کەرکوک نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو برا بەناوەکانی (ب. ح. ع. ) و (ز. ح. ع.) لەگەڵ کەسێک بەناوی (د. ع. ج.) کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو بە پێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١)، بووەتە دەمەقاڵیان، لە ئەنجامدا تەقە لەنێوانیان ڕووی داوە، لەم نێوەندەدا گوللـە بەر دوو هاوڵاتی کەوتووە و زامدار بوونە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەرسێ تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە کاتی ئێستادا بەپێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١) ڕاگیراون و لەژێر چنگی یاسادان.