لەتیف موستەفا بۆ بافڵ: یابان دەیەوێ سوود لە ئەزموونەکەت وەربگرێت

لەتیف مستەفا، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، پەیامێکی تەنزئامێزی بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردووە و دەڵێت:

لەتیف موستەفا: دوای ئەوەی بەرێوەبەری بانکی ناوەندی میرنشینی تاڵەبان بانگ کرا بۆ بەغدا، وەک چارەسەرێک، لەسەر رێنماییەکانی میر پاڤڵی یەکەم بریاردرا لە لای بنکەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی ئەمبولانس و تیمی پزیشکی دابنرێن.

خۆزگە خاوەنشکۆ بۆ چارەسەری یەکجاری و بنبڕی ئەم کێشەیە ھەنگاوە مەزنەکەی بنایەو لای ھەر بنکەیەک نەخۆشخانەیەکی دروست بکرادیە.

یابان و سویسراو سوید وەفدی فەرمیان ناردوە بۆ سودوورگرتن لە ئەزمونەکەمان.

لە نوکتەکە دەچێ …
دەلێن لە شارێک چاڵێک ئەبێت هەموو جارێک خەڵکی تێکەوێت 3 کەسی ئاقڵ ئەهێنن ئەڵێن حەلێکمان بۆ بکەن.. یەکێکیان ئەڵێت با ئیسعافێک دانێین لای چاڵەکە هەر کەس کەووتە ناوی بیات بۆ خەستەخانە، دووەم کەس ئەڵێت نەوەڵا با خەستەخانەیەک درووست بکەین لای چاڵەکە، سێیەم کەس ئەڵێت نەوەڵا واباشە ئەم چاڵە پڕ بکەینەوە لای خەستەخانە چاڵێک درووست بکەین

ھەواڵی زیاتر