دوای شەش مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە تشرینی یەکەمی 2021، حکومەتی عێراقی هێشتا بەبێ سەرۆکی نوێ کارەکانیان بەڕێوە دەبەن.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممەی رابردوو بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوا خرا، هەوڵەکانیش بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی، کە دوو لەسەر سێیە، بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار، بەردەوامە.
بەگوێرەی دادگای فیدراڵی کە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی دادوەرییە، ئەگەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێررێت، ئەوا پەرلەمانی عێراق تا رۆژی 6ـی نیسانی لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمارێكی نوێ بۆ عێراق.
ئەگەر لەو رێكهوتهش تێپەڕێت، لە دەستووردا هیچ بڕگەیەکی یاسایی نییە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بە کراوەیی دەمێننەوە هەتا کاتی رێكکەوتنی گشت لایەنەکان.
حەمزە حەداد، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، بە فرانس پرێسی راگەیاند، رەنگە بۆ شكاندنی ئهو داخرانه سیاسییهی ئێستا بگەینە ئاستێک، هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی ئەگەر ڕای گشتی گوشار بهێنێت، بهتایبهت بۆ پهسهند كردن و تێپهڕاندنی پرۆژه یاسا گرنگهكانی وەک بودجەی گشتی.
دانیشتنی رۆژی شەممه، لەسەر بانگهێشتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن 126 پەرلەمانتارەوە بایکۆتکرا، ئەو هاوپەیمانێتییە کوتلەی دەوڵەتی یاسا پێکدێنن بە سەرۆکایەتی نوری مالکی سەرۆک، وەزیرانی پێشووتر، لەگەڵ کوتلەی فەتح.
لە بەرامبەریشدا 202 پەرلەمانتار کە زۆرینەیان سەربە هاوپهیمانی رزگاریی نیشتمانن، چوونە هۆڵی دانیشتن و لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.
ئهمیندارێتی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لیستی ناوی ئهو پاڵێوراوانهی بڵاوكردهوه، كه ناویان بۆ كێبڕكێی پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار پهسندكراوه و رایگهیاند، له كۆی 45 كاندید، 5 یان رهتكراونهتهوه و کاندیدی براوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، دەبێت دوو لەسەر سێی دەنگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت.
هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان، کە لە نوێنەرانی رەوتی سەدر و پارتی دیموكراتی کوردستان و کوتلەی سیادە پێکهاتووه، گەورەترین هاوپەیمانی نێو پەرلەمانن و خاوەنی 155 کورسین. لەهەمانکاتدا لە هەوڵی ئەوەدان حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومهتی هەرێمی کوردستان، پشتگیری هاوپهیمانی رزگاریی نیشتمانی هەیە بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار، ههروهها محهمهد جهعفهر سهدریش، كاندیده بۆ پۆستی سهرۆك وهزیران.
لە بەرامبەردا هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە زیاتر لە 100 کورسی پەرلەمانی هەیە، داوا دەکات حکومەتێکی تەوافوقی لە نێوان دیارترین هێزە شیعەکاندا پێکبهێندرێت، لای خۆیهوه موقتهدا سهدر، جهخت لهسهر حكومهتی زۆرینهی نیشتمانیی دهكاتهوه.
سەرچاوە: AFP
k24