ئۆکرانیا ئامۆژگاری شاندەکەی کردووە لە ئیستانبوڵ بەڕۆژووبن

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئادار، کۆبوونەوەی شاندی دانووستانکاری ئۆکرانیا و رووسیا لە شاری ئیستانبوڵ دەستیپێکرد و بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی “سکای ئۆکرانیا”، شاندەکەی ئۆکرانیا ئامۆژگاری کراون کە بەڕۆژووبن.

بە گوێرەی هەواڵەکە، وەزیری دەرەوە دمیترۆ کولیبا، هۆشداری داوەتە شاندەکە لە خواردن و خواردنەوەی هەر شتێک لە کاتێکدا کە لەگەڵ هاوتاکانیانبن.

کولیبا گوتی: “ئامۆژگاری ئەندامانی شاندەکە دەکەم کە لەگەڵ رووسیادا دانووستان دەکەن، هیج خواردن و خواردنەوەیەك تاقینەکەنەوە، باشتریشە کە دەست لە هیچ نەدەن.”

ئەم هۆشداریانە لەپێش دەستپێکردنی دانووستانەکان دێت کە بە نێوەندگیری سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دانووستانی نێوان هەردوو وڵاتەکەدا باسی لەوە کرد، کە هیچ لایەنێک لە هاوکێشەی ئاشتیدا نابێتە دۆڕاو، جەختی لەوەشکردوە، درێژەدان بەو جەنگەی لە 24ـی شوباتەوە دەستیپێکردوە لە قازانجی کەسدا نییە.

k24

ھەواڵی زیاتر