میدیاكانی ئیمارات به گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته و ناوه‌ڕۆكی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات ده‌كه‌ن.
له راپۆرتێكدا ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات “وام” بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی پێشوازیی له پایه‌به‌رز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی هاوكاریی نێوان ئیمارات و عێراق كرا، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی گه‌شه‌پێداندا و تاوتوێ هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدان و بونیادنانه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات كرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی واع، له‌و دیداره‌دا محه‌مه‌د بن را‌شد پێشوازیی له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه برایانه‌یه كرده‌وه، كه عێراق و ئیمارات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و مه‌سرور باروانی و محه‌مه‌د بن را‌شد دید و بۆچوونیان له‌باره‌ی ته‌واوی پرسه جیاوازه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییان ئاڵوگۆڕ كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێگه‌ی گرنگیپێدانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیماراتن.
لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات نیشاندا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه، كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان به وڵاتی ئیماراته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و هیوای خواست، له قۆناغی داهاتوودا هاوكاری زیاتر له سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ره‌كییه‌كان له‌نێوانیان بێنه ئاراوه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له شێخ حەمدان بن محەمەد بن را‌شد جێنشینی دوبەی و شێخ مەکتووم بن محەمەد بن را‌شد جێگری حاکمی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادە بوون.
دیداری مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د بن را‌شد
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی “شارقه24” له راپۆرتێكدا مه‌سرور بارزانی به پایه‌به‌رز ناوده‌بات و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات و دیداری له‌گه‌ڵ دكتۆر سوڵتان بن محه‌مه‌د ئه‌لقاسمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا و حاكمی شاریقه و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، حاكمی شاریقه به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشبوو و هیوای میواندارییه‌كی زۆر باشی له وڵاته‌كه‌ی بۆ خواست.
سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئیماره‌تی شاریقه
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و دیداره، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی شاریقه نووسیویه‌تی، له دیداره‌كه‌یاندا هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی و حاكمی شاریقه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه هاوبه‌شه‌كان له بواره‌كانی فێركردن، رۆشنبیری، گه‌شه‌پێدان و بواره‌كانی دیكه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا مه‌سرور بارزانی و حاكمی شاریقه دیاری و یادگارییان ئاڵوگۆڕكرد.