کاندیدێکی پێشووی یەکگرتوو رەخنەی توند لەو حیزبە دەگرێت

یوسف ئەحمەد محەمەد، کە ساڵی 2004 کاندیدی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر لیستی یەکگرتوو، رەخنەی توند لە حیزبەکە دەگرێت و دەنووسێت: بڕیاری بەشدارینەکردنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەی پەرلەمان بڕیارێکی ترسنۆکانە و نابەرپرسانەیە و چونە ژێر باری فشارەکانی وەلائیەکانە، بیانوەکەشیان راست نییە، چون هەمان بیانو هەبوو کاتێک هۆشیار زێباری دوور خرایەوە بەڵام بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد.

مەرجەکانی نەوەی نوێش بۆ داپۆشینی ئەوەیە کە گروپێکی وەلائیەکانن، لە کۆبوونەوەی پێشوو بەشداریان کرد و ئەم مەرجانەیان نەبوو، هەلێکی گەورە لەبەردەم گەلی عێراقدایە بۆ لاوازکردنی دەستی ئێران لە وڵاتدا.

وەلائیەکان بە فشاری موشەکباران و هێرشی درۆن و پارە بڕین و تیرۆر و تۆقاندن وویژدان کڕین و ئیعلامی گەورە و چەواشەکاری ئەیانەوێ شکستی پێبهێنن، رەنگە سەدر جەلسەی داهاتوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاڕاستە بکات، ئەوکات عەرەبە وەلائیەکان لە هەڵبژاردندا گورزی قورستریان بەردەکەوێت.

زۆرینەی گەلی عەرەب بە شیعە و سونەیەوە لە گەمەکە حاڵی بوون، ئەزانن تا وەلائیەکان هەبن ئێران ناهێڵێ عێراق لەسەر پێی خۆی هەستێ، ئەوەی ماوەتەوە کوردە کە هەڵمەتێکی گەوجاندنی گەورە هەیە لەسەری و زەحمەتە هاوکێشەکە لەناو کوردا بگۆڕدرێ، بەڵام مەحاڵ نییە.

لاوازبوونی دەستی ئێران ئەمڕۆ یا سبەی لە ڕێگایە و وەلائیەکان دۆڕاندن بەشیان ئەبێ.

ھەواڵی زیاتر