ڤیان سەبری: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەرپرسیاریەتییە بۆ هەموو لایەنەکان

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیاریەتییە بۆ هەموو لایەنەکان و هەموو هەوڵێک دەدەین کۆبوونەوەکە بکرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رايگەیاند: “دانیشتی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگە، بەرپرسیاریەتییە بۆ هەموو لایەنەکان، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەبێ 220 پەرلەمانتار لە دانێشتنەکە ئامادەبن بۆ تەواوبوونی رێژەی یاسایی، بە هەموو لایەکمان هەوڵدەدەین کۆبوونەوەکە بکرێت”.

گوتیشی: “ئێمە هاوپەیمانێتی (رزگاری نیشتمانی)یمان هەیە، پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی ئێستا لە پەرلەمان ئامادەن، ئومێد دەکەین، لایەنەکانی دیکەش بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن”.

ڤیان سەبری، ئاماژەی بەوەشکرد: “کۆبوونەوەکە بەرپرسیایەتی مێژووییە و بەستراوەتەوە بە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق، هەموو گەلانی عێراق چاوەڕێی دەکەن”.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی “هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی” به‌ده‌ستهێناوه‌، کە پێکهاتووە، لە فراکسیۆنەکانی پارتی، سەدرییەکان، سیادە، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ زۆرترین كورسی نوێنه‌رانی هه‌یه

k24

ھەواڵی زیاتر