دۆسیەی لێکۆڵینەوەی سەنا یوسف رەوانەی سلێمانی کرا

دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە دۆسییەی لێکۆڵینەوەی  تۆمەتباری بەندكرا سەنا یوسف ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دەکات.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە موقەدم بەرزان عوسمان محەمەد، رایگەیاند: لەبەر تایبەتمەندی شوێنی ڕووداوەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تۆمەتبار ڕەوانەی سلێمانی کرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:     

لەسەرسکاڵای  بەڕێوەبەرایەتی گشتی  شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای  هەڵەبجە بەتۆمەتی  سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری 21  3 2022 مەفرەزەی بنکەی   پولیسی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  لەشاری  سلێمانی  بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی  پارێزگای  سلێمانی  ودەزگا ئەمنیەکانی  تر  تۆمەتبار   سەنا یوسف احمد  لەدایک بوی  1994 دانیشتوی سلێمانی  گوندی  ئەڵمانی  بەپێ  مادەی  دووی  خراپ بەکارهینانی  ئامێری  پەیوەندی کردن دەستگیر کرا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە   تابەروای  30 3 2022 بەندکرا  دوسیەی لێکۆڵینەوەی  لەبنکەی پولیسی  شەهید  سەرکار  بۆ ڕێکخراوە  بۆئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا

ھەواڵی زیاتر