نامەیەکی عەلی باپیر بۆ بەڕێوبەری ئاسایشی گشتی عێراق بڵاو دەکرێتەوە

دەقی نامەکەی عەلی باپیر بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی عێراقی بەڕێز

1- لە کاتێکدا بەردەوامی هێرشی زایۆنییەکان و ئەمریکیەکان بۆ سەر خاکی نیشتیمانی خۆشەویستمان عێراقی لانکی شارستانی و ئاینەکان، من وەک کوردێکی عێراقی موسڵمان ئامادەیی خۆم دەردەبڕم لەگەڵ سەرجەم برایانم کە ژمارەی هێزەکانمان( ۱٠ ) هەزار چەکدار و بە قەبارەی ۸ مەڵبەند کە دەکەوێتە ناوجەرگەی ناوچەکە لە هەڵەبجە لە ئەحمەد ئاوا دەشتی شارەزوور، بۆ بەشداری کردن بۆ هەر بەرپەرچداەوەیەکی هێرش بۆ سەر عێراقی خۆشەویستمان وە بۆ هەر ناوچەیەکی نیشتیمان

2- ئەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە کە هەندێک دەزگای تر پەیوەندییان پێوە کردووم، لە ڕێگەی ( ناوبژیوانی خێر ) ڕەدم نەکردەوە لەو کاتەدا و دوو نوێنەری خۆمانم نارد بۆلایان لە بەغداد و شوێنی تر، چەند جارێک چاویان بە یەک کەوتووە، وە هەروەها چاومان بە چەند کەسێک کەوتووە لە دەرەوەی عێراق بە نوێنەرەکانیان بەڵام بەداخەوە هیچ بەرهەمێکی نەبووە.

3- چەند دەوڵەتێکی ناوچەکەو چەند وڵاتێکی دەرەوە وەک ( سعودیە، ئێران کوێت ) هەوڵیان داوە تا ئێستا بە هاوکاری کردنی مادی و مەعنەوی بۆمان بە زۆر ڕێگا بۆ ئەوەی سەرنجمان ڕابکێشن بەڵام ئێمە پەیوەندیمان نەکرد و نەچووینە ژێر باری دوژمنانی عێراقەوە ئێمە هەمویانمان ڕەد کردەوەو ئاراممان گرت ( سەبری ئەیوب )، بەڵام هەموو سەبرێک سنوری خۆی هەیە وهەموو زەخت کردنێک دەرئەنجامی سلبی هەیە و زەختێکی گەورەمان لەسەرە

4- ماوەیەکی درێژ تێپەڕی لەسەر چاوپێکەوتنمان لەگەڵتان، بەڵام خۆی لە هیچ شتێکدا نەبینییەوە، بۆیە بڕیارمان دا هیچ نامەیەکی تر نەنێرین وە یا چاوپێکەوتنێکی تر لەگەڵیان، بەڵام برایانمان ( کەسانی خێر ) زەختیان لێ کردین کە ئەم نامەیە بنێرین بۆ ئێوەی بەڕێز وە هەروەها زەختی برایانمان وای لێ کردین نیشتیمانمان خۆش بوێت، عێراقمان خۆش بوێت کە بووە هۆی ئەوەی کە ئەم جارەش ئەم نامە بنێرین.

5- گەورەیی سەید ڕەئیس سەدام حسێن خوا بیپارێزێت شوێنگرەوەی سەلاحەدینی ئەیوبی بە لێدانی زایۆنیەکان بە موشەکی عێراقی سەربەرز وای لێکردین زیاتر حەماس مان هەبێت بۆ پارێزگاریکردنی لە خاکی نیشتیمانی خۆشەویستمان تاک بە تاک.

6- لاریمان نییە لە ناردی نوێنەرمان بۆ جارێکی تر بۆ چاوپێکەوتنی نوێنەرتان یان بینینی ڕاستەوخۆ لە دەرەوەی عێراق ئەگەر دەرفەت و بارودۆخی سیاسی گونجاو وە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی کارکردنی پێکەوەیی دژی دوژمنانی نیشتیمان

7- هەروەها وەک وتمان ئامادەییمان تێدایە بە لێدانی هەر ئامانجێکی دوژمنان لە ناو خاکی نیشتیمان و لێدانی هەر خانەیەکی زایۆنی کە ئێمە دەزانین هەن وە ئامادەین بە هەموو ئامادەکارییەک و توانامان ئەگەر دەوڵەت هاوکاریمان بکات بە پێی پێویست و هێزەکانمان وا لێ دەکەین هێزی سەربازی و سیاسی کە هاوشێوەی هێزەکانی یەکێتی و پارتین لە ڕووی هێزەوە، بگرە لەوانیش زیاترن لە ڕووی ژمارەوە. ئەم هێزەمان پاڵپشتێکی بەهێز و پشتیوانی سوپای عێراق ببێت لە ژێر سێبەری زانایی سەرۆککۆمار سەدام حسێن خوا بیپارێزێت.
لە کۆتاییدا ڕێز و خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموون

دڵسۆز و براتان عەلی باپیر وەتمان
۱٤ ی ئازاری ۲٠٠۱ بەرامبەر بە ۱۹ی زو الحجە ۱٤۲۱
الهجری

ھەواڵی زیاتر