بەپێی ئامارەكانی تا ئێستە تۆمار كراون، لەماوەی 15ی ئادار تا دوێنێ یەكشەممە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانی لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لە دوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت.