زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن، له چه‌ند رۆژ یاخوود چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتوو، پێشبینی دوو هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر به‌غدا ده‌كرێت.
به گوێره‌ی بروسكه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی به‌غدا ( شانه‌ی هه‌واڵگری)، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و گروپی تیرۆریستی به نیازن فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وز به‌ئامانج بگرن.
هه‌روه‌ها بروسكه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ره‌نگه هێرشه‌كان له چه‌ند كاتژمێرێك یاخوود چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجام بده‌ن. ده‌شڵێت: “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ژماره‌ی بازگه و خاڵه‌كانی پشكنین له به‌غدا زیادیان كردووه، بۆ به‌رگرتن له‌و هێرشانه‌ی كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌رنامه و پلانیان بۆ داڕشتووه.
k24