ماریۆپۆل شارێکی گەمارۆدراوی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینە و لە ژێر ئاگر و بۆمبارانی خەستی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانە چیچانی و بیلاڕووسییەکانیدایە.
شارەوانی ماریۆپۆل دەڵێت: لە ڕۆژێکدا پەنجا تا سەد مووشەک دەنرێت بە شارەکەوە و بەشێکی دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون و بەشەکەی تریشی ڕێگەی دەرچوونیان نییە و لە ژێر ئاگری شەڕەکەدا گیریان خواردووە.