كەمال كەركووكی – ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ دەنگی ئەمریكا:
وەكو پارتی دەگەڕێینەوە بۆ كەركوك، وەكو یەكێتی بە سەرشۆڕی ناگەڕێینەوە.
پێش هەڵبژاردن گفتوگۆمان لەگەڵ حكومەتی عێراق كرد بۆ گەڕانەوە بۆ كەركوك، بەڵام داوایانكرد بخرێتە دوای هەڵبژاردن، تا نەكرێتە بانگەشە، ئێستاش چاوەڕێی دۆخی بەغداین، بە دڵنیاییەوە دەگەڕێینەوە بۆ كەركوك.
رەنگە تەرەفێكی ئێران، هەولێری موشەكباران كردبێت، تا بیانەوێت ناوبانگی وڵاتەكەیان لەكەدار بكەن، چونكە دەزانن بدەن لەشوێنی مەدەنی دونیا لەدژیان هەڵدەستێ.
موشەكبارانكردنی هەولێر كارێكی بێ بنەماو تاوانێكی زۆر گەورەبوو، چونكە عێراقو هەرێم لە شەڕدا نین لەگەڵ ئێران، ئێمە هۆكارەكەی نازانین، تەنها ئەوانەی موشەكەكانیان هاویشتووە، دەزانن بۆ ئەو كارەیان كردووە، بەڵام ئەو شتانەی باسیدەكەن، بنەمای نیە و مایەی پێكەنینە.
ئەو بازرگانەی دراوە لەماڵەكەی، بازرگانێكی كوردی زیرەكەو مێشكێكی ئابوری باشی لە بواری نەوت و غاز هەیە، ئەو پاساوەشی گوایە بنكەی ئیسرائیلی لە هەولێر هەبووە، خۆشیان دەزانن ڕاست نیە.
پۆستی پارێزگاری كەركوك مافی پارتیە، چونكە بە دەنگ بێت، یاخود بە نۆرە، ئەو پۆستە مافی پارتیە.
پارتی بەهەموو توانایەوە هەوڵی بردنی پۆستی سەرۆك كۆمار دەدات، چونكە ئەو بەڕێزانەی پێشتر پۆستی سەرۆك كۆماریان لابووە، باش كاریان نەكردووە، 55 مادەی دەستوری كە بەرژەوەندی كوردستان دەپارێزێت پێشێلكراوەو لەسەری نەهاتونەتە دەنگ.
ئێمە بە راستگۆیی چوینەتە هاوپەیمانێتی لەگەڵ رەوتی سەدرو عەرەبی سونە، پێشبینی دەكەین ئەوانیش بە ڕاستگۆیی لەگەڵمان بن.