مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركرد.
دوای ئەوەی گومان لەچوار گەشتیاری بەناسنامە عەرەب كرا لەیەكێك لەپڕۆژە گەشتیارییەكانی قەزای دوكان كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی مانەوەی گەشتیارەكان و تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن.
لەئێستادا تۆمەتباران (ح. ا. خ لە دایكبووی ٢٠٠٠) ، (ی. ش. ع لە دایكبووی ١٩٩٨ ) ، (ا. ح. م لە دایكبووی ١٩٩٠) و (ا. ع. غ لە دایكبووی ١٩٩٩ ) سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان و بەمەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون ، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.