لاهور جەنگی لە هەڵبژاردنی لیستی دەبێ

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستاندا لیستێکی سەربەخۆی هەبێ.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستانی دیاریکردووە کە لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوە دەچێت. باڵکێش زانیویەتی، ئێستا لاهور جەنگی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستاندا لیستێکی سەربەخۆی هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەندین  کەسایەتی سەربەخۆ، دەرکراو لە حیزبەکان، زویربوو و خانەنشین گفتوگۆی کردووە و داوای هاوکاری لێ کردوون.

پێشتر بافڵ تاڵەبانی، هاوسەررۆکی یەکێتی، لاهور جەنگیی تۆمەتبار کردبوو بەوەی ژەهرخواردی کردووە، دۆسیەکەش بە کراوەیی ماوەتەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بافڵ تاڵەبانی بە باڵکێشی وت” ئەگەر لاهور جەنگی کارێک بکات زیان لە یەکێتی بدات، بافڵ تاڵەبانی دۆسیەکەی دەکاتەوە و دەیداتە” ڕەنگە ئەمەش ببێتە سەرچاوەیەکی دیکەی دروستبوونی ململانێ و گرژی نوێ.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لاهور جەنگی سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی کرد و لەوێ لەناو ژمارەیەک هاوڵاتیدا قسەی کرد و وتی: دوو بۆ سێ مانگ مۆڵەت بە دەسەڵات دەدەن بۆ چاکسازی. ئەمەش وەکو پەیامێک بوو بۆ ئەوەی کە نیازی راگەیاندنی حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی هەیە.

ھەواڵی زیاتر