كامیاران: سێ گەنجی كوردی ژینكە پارێز حوكمدران

كۆماریی ئیسلامی ئێران حوكمی  8 ساڵ و 8 مانگی بۆ سێ چالاكوانیی ژینگەیی، ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی، دەركرد

ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی ١٠ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی و بەشێک لە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان لە لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی سێ کەسیان ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، ئامانج قوربانی رۆژنامەنووس و فەرمانبەری ئیدارەی ژینگەپارێزی کامیاران حوکمی ٣ مانگ و یەک رۆژ بەندکران، فازل قەیتاسی ئەندامی حیزبی وەحدەتی میللی حوکمی ٢ مانگ بەندکران و پێنج  ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و سیروان قوربانی ئەندامی بەڕێوەبەریی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی حوکمی ٣ مانگ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.

ھەواڵی زیاتر