ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/3/2022، هه‌ریه‌ك له حاكم زاملی و د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، به مه‌به‌ستی بینینی شوێنی بۆردومانه مووشه‌كییه‌كه‌ی ھەولێر گەیشتنە پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە لایەن هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازییان لێ کرا.
ئامانج لەو سەردانەی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی عێراق زانینی ئەو راستییەیە كە ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی 13/3/2022، شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیانی سڤیله و هیچ کام لەو بیانووانە ڕاست نین کە لەو بارەیەوە وڵاتی ئێران ڕایگەیاندووە.