مستەفا کازمی لە ھەولێرە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێرە، کە بەهۆیەوە زیان بە چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوت.

ھەواڵی زیاتر