بافڵ تاڵەبانی و قەیوان گرووپ ڕێککەوتن

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، دوای هەڕەشەکانی بافڵ تاڵەبانی لە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنەکەی، هەردولا ڕێککەوتوون.

باڵکێش زانیویەتی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوا بافڵ تاڵەبانی و گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان کراوە و هەردوولا ڕێککەوتوون.

بافڵ تاڵەبانی، پێی وایە نیوەی پشکەکانی قەیوان موڵکی یەکێتییە و دەبێ بگەڕێتەوە سەر ئیدارەی ئەو حیزبە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یەک ملیار دۆلاری لە کۆمپانیاکە کردبوو.

تائێستا دیار نیە رێککەوتنەکە چۆن و بەرامبەر چی کراوە.

ھەواڵی زیاتر