باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر رادەگەیێنێت و دەڵێت، دەبێت هێرشکاران سزا بدرێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 12 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر هەولێر. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەو بارەوە رایگەیاند، “رژێمی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و دەبێت سزای ئەو پێشێلکارییە روونە کە کردیە سەر سەروەریی عێراق و هێرشکردنە سەر ماڵی خەڵکی بێتاوانی سڤیل وەربگرێت”.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لە عێراق تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە رووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێن. هیچ شتێک رەوایەتیی بە جۆرێکی وەهای بەکارهێنانی هێز و تووندوتیژی نادات”.