وردەکاری کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیبلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنێتيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونەوە‌كه‌ بوو.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له‌ چه‌قبه‌ستوويى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێکراون، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوەکە هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێكردووە و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.

ھەواڵی زیاتر