ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ريكى کرد به سه‌رۆكايه‌تى ماتيۆ توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق. شاندەکە له جەنەراڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا، جينيفه‌ر گاڤيتۆ جێگری ياريدەدەرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى عيراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ جێگری ياريدەده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتی نزیک و وڵاتانی سوريا، لوبنان و ئوردن، ڕۆبەرت پاڵادینۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسی دیکەی پێکهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق وبارودۆخى سوریا و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بڕیارە، پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و خزمەت بە بەرژوەندیی هاووڵاتییان و سەقامیگریی و ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات. سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دانوستان و لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی.
شاندی ئەمەریکی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی سەقامگیریی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی كۆبوونەوەکە بوون .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر