مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق دەکات 

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیسپن لیندبەک باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.
باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق، وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی نەرویجی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر