له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوی ئایسۆ “International Organization for Standardization” به فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانی ناساند و کۆدی (IQ-KR)ی بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرد.
له‌مه‌ودا هه‌رێمی كوردستان له مامه‌ڵه جیهانییه‌كاندا کۆدی (IQ-KR) به‌كارده‌هێنێت و به‌فه‌رمی كاڵاكانی ده‌ناسێنێت، دوای رە‌زامە‌ندی رێکخراوی ئایسۆ (ISO) و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، ھە‌رێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونی‌کۆد (Unicode)، دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانیش.
ئە‌م ناساندنە‌ی ھە‌رێمی کوردستان؛ جگە لە‌وە‌ی ئاڵای کوردستان دە‌ناسێندرێت وە‌ك ھە‌رێمێك لە (یونی‌کۆد Unicode Standard)، کار ئاسانی دە‌کات بۆ بە‌ستنە‌وە‌ی دامودە‌زگاکانی ھە‌رێمی کوردستان بە دامودە‌زگا نێودە‌وڵە‌تییە‌کان.
وه‌رگرتنی كۆدی ئایسۆ لەسەر داوای قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه، كه کۆدی (IQ-KR) بۆ هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دابینكراوه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له داهاتوودا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه قوباد تاڵە‌بانی گوتی: “ئە‌م ناساندنە هاوکارمان دە‌بێت لە مامە‌ڵە ئە‌لیكترۆنییە نێودە‌وڵە‌تییە‌كان و ھە‌نگاونانی زیاتر بەرەو حکومەتێکی ئەلیکترۆنی. هەروەها ئە‌م ناساندنە یارمەتیدەر دە‌بێت لە پرۆسە‌ی بازرگانی ئەلیکترۆنی و به‌ریدی نێودەوڵەتی (پۆستە) و گەشەکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان. جێی دڵخۆشییە كە ئە‌و ناساندنە رێگە‌خۆشکەر دە‌بێت بۆ دامەزراندنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە فەرمی”.
جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ستایشی رۆڵی ھە‌ردوو وە‌زارە‌تی پلاندانانی حكومە‌تی عێراق و حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانیشی كرد، كە ھاوكار بوون لە‌م پرۆسە‌یە.
رێکخراوی ئایسۆ “International Organization for Standardization”، رێکخراوێکی جیھانییە، تایبە‌تە بە دانانی پێوە‌رە‌کانی مۆڵە‌تە بازرگانی و پیشە‌سازییە‌کان و کارە‌کانی پە‌یوە‌ست بە تە‌کنە‌لۆژیا و دروستکردنی پە‌یوە‌ندیی نێوان دامودە‌زگاکانی وڵاتان، له 23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1947ـه‌وه دامه‌زراوه، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 160 وڵات لە‌لایە‌ن ئە‌م رێکخراوەوه ناسێندراوە.