مەسرور بارزانی: بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەم

مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیچ دادگایەک بۆی نییە ماددەکانی دەستوور بنووسێتەوە.

پەیامەکانی مەسرور بارزانی لەکۆنفرانسەکەدا:

مەسرور بارزانی: داوای پێکھێنانی دادگای فیدڕاڵی دەکەین بەپێی دەستوور

لە ماددەی 111 ھاتووە نەوت و گاز موڵکی ھەموو خەڵکی عێراقە.

-ماددەی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.

-زۆرینەی خەڵکی کوردستان و عێراق دەنگیانبە دەستوور داوە.

– خەڵکی کوردستان دەنگی بە دەستوور داوە بۆ ئەوەی مافەکانی وەربگرێت.

– ھیچ دادگایەک بۆی نییە ماددەکانی دەستوور بنووسێتەوە

-بڕیاری داشگای فیدڕقڵی لەبارەی نەوت و گاز پێچەوانەی دەستوور

-بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە.

بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە.

بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەم.

ھەواڵی زیاتر