لە هەولێر کوڕی مامۆستایەکی ئاینی درایە بە دەستڕێژ و کوژرا

کاتژمێر(٨:٣٠) خولەکی ئەمشەو گەنجێک بە ناوی عەبدوڵڵا عومەر، کە کوڕی مەلا عومەری دارەتووە و تەمەنی ٢٠ ساڵە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر تەقەی لێکرا و کوژرا. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە بکوژەکە دەستگیر کراوە.

ڕاگەیەنراوی پۆلیس لەسەر کوژرانی گەنجەکەی هەولێر

دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی دارەتوو، دەست بەجێ بنکەی پۆلیسی دارەتوو گەشتنە شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (عبداللە عمر قادر)، تەمەن (٢١) ساڵ، بەگوللـە زامدار کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش هێڵکاری و پشکنینی شوێنی ڕووداو کرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار بەناوی (ڕ. ج. ی.) دەستگیر کرا، تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەکەی کە دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەنێوانیان بە گوللـە لێی داوە و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتووش داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

ھەواڵی زیاتر