وردەکاری کێشەکانی نێوان وەهاب هەڵەبجەیی و ئەژی ئەمین


بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، فەرمانی لابردنی ئەژی ئەمین بەرپرسی ئاژانسی پاراستن زانیاری دەرکردووە، بەڵام تا ئەمڕۆش ئەژی ئەمین لەدەزگای زانیاری دەوامی خۆی کردووە.

لەدوای ڕوداوەکانی ٨ی تەموزی ساڵی ڕابردووی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەفەرمانێکی هەرێمی کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرکرابوو، ئەژی ئەمین وەک بەرپرسی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەک بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر دەستنیشانکران.
دوای جێگیرکردنی ئەو بەرپرسە نوێیەی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر، لەسەر چەندین پرسی ناوخۆیی ئەو دوو دەزگایە کێشە دەکەوێتە نێوان هەر یەک لەئەژی ئەمین و وەهاب هەڵەبجەیی.

لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، چەندینجار کێشە هەبووە لەنێوان هەر یەک لەئەژی ئەمین و وەهاب هەڵەبجەیی، ئەمەش بەهۆی ئەوە بووە کە وەهاب هەڵەبجەیی پابەند نەدەبوو بۆ بڕیارەکانی ئەژی ئەمین، بەو پێیەی لە ڕووی ئیدارییەوە دژە تیرۆر، بەشێکە لە دەزگای زانیاری و پۆستەکەی ئەژی ئەمین لەسەروی وەهاب هەڵەبجەییەوە بووە، بەڵام وەهاب هەڵەبجەیی خۆی بەهاوشانی ئەژی ئەمین زانیوە.

بەپێی زانیارییەکان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی نێوان ئەو دوو بەرپرسە ئەمنییە، بافڵ تاڵەبانی، پێشنیاری ئەوە دەکات هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی بکات بەهێزێکی سەربەخۆ و لە ڕووی ئیدارییەوە بخرێنەسەر هێزەکانی یەکەی حەفتای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام بەهۆی هۆشدارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی دژە تیرۆر، ئەم بیرۆکەیەی بافڵ تاڵەبانی جێبەجێ ناکرێت.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەژی ئەمین لەپۆستەکەی، ئێوارەی 24ی شوبات، قوباد تاڵەبانی لەنوسینگەی خۆی لەبارەگای ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەئەژی ئەمین کردو ئەو گۆڕانکارییانەی ڕاگرت کە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاری لەبارەوە دابوو.

ژێدەر

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر