ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی “مشه‌وه‌شه”، به‌ڵام “به‌عز” نین و هه‌ر كاتێك ئاره‌زوومان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی بیخوازێت به تێلێك یان مه‌سجێك كۆده‌بینه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی “كوردستان24″، ئاری هه‌رسین، به‌ر له باسه سیاسییه‌كان، باسی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیارده‌ی ژن كوشتنی له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌و به‌ستنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی پیاوی به ئافره‌ته‌وه به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مدا و پێی وابوو، ئه‌و پیاوانه‌ی شه‌ره‌فیان به ئافره‌ته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و پێیان وایه هه‌ر شتێك رووبه‌ڕووی ئافره‌ته‌كه بووه‌وه، شه‌ره‌فیان له‌كه‌دار بووه، ئه‌وا؛ “ئه‌و پیاوانه هیچ شه‌ره‌فیان نییه”.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا دژی پارتی نییه
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی له دژی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد و هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی كوردی به سامانی سرووشتی خۆیه‌وه به “ناده‌ستووری” له‌قه‌ڵه‌مدا، ئاری هه‌رسین گوتی: “ئه‌و بڕیاره ته‌واو سیاسییه”.
گوتیشی: ئه‌وه دژی پارتی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س وێنای ده‌كه‌ن، به‌ڵكو دژی هه‌رێمی كوردستانه به گشتیی.
ئاری هه‌رسین پێی وابوو، ره‌وشی عێراق جۆرێكه كه هه‌ر كه‌س و وڵاتێك له ده‌ره‌وه ده‌ستی تێوه‌رده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ناوخۆدا هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌یانه‌وێت وا وێنای بكه‌ن، كه “پارتی عه‌جووله” و خۆیان به “كوڕی چاك” ناوده‌به‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، “بڕیاره‌كه دژی خه‌ڵكی كوردستانه” نه‌ك ته‌نیا پارتی.
ده‌چنه خانه‌ی “جاشایه‌تی”
به رای ئاری هه‌رسین، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئاسایی سكاڵای هه‌بێت و گیرۆده‌ی كێشه‌ی گوزه‌ران بێت، ئاساییه تووڕه بێت و ره‌خنه‌ش بگرێت، به‌ڵام بۆ لایه‌نی سیاسی باره‌كه به جۆرێكی دیكه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی رای وابوو، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به‌و ئاراسته‌یه خه‌ڵك هانبدات و ره‌وایی بداته بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی، ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ی “جاشایه‌تی” و “خۆفرۆشی”ییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاری هه‌رسین باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگه‌ی خۆی، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه رێگه‌ی خۆی گرتووه.
گوتیشی: هه‌ر كه‌سێك پێی وابێت له رێی ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌كرێت له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وا؛ زۆر دواكه‌وتووه، چونكه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگه‌ی خۆی و به‌و جۆره بڕیار و فشارانه پاشه‌كشێ ناكات”.
گوتیشی: “هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی گرنگه له ناوچه‌كه و لێدان له پێگه‌ی هه‌رێم كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت”.
ئه‌و رای وایه، هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆرئاواییه‌كان ده‌ڵێن “عێراقێكی دیكه‌یه” و كورد له عێراقدا “ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه” و ره‌نگه هه‌ندێك پێیان وابێت به “مشه‌وه‌ش” كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ره‌وشی ناوچه‌كه “مشه‌وه‌ش” بكه‌ن.
پارتی و یه‌كێتی
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرد و گوتی: “ره‌وشی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و یه‌كێتی مشه‌وه‌شه”.
گوتیشی: “له پێچه‌كانی مێژوودا پێویسته ئێمه یه‌ك ده‌نگ بین، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه هه‌ندێكجار كێشه‌ی تێبكه‌وێت”.
ئاری هه‌رسین، جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته پارتی و یه‌كێتی “له‌م پێچانه‌دا به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌به‌رچاو بگرن و یه‌كڕیز بن و لووت به‌رز نه‌بن به‌رامبه‌ر به یه‌ك”.
ده‌رگا كراوه‌یه
سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پێگه و به‌ركه‌وته‌كانی كورد له به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا، كه به جیا پاڵێوراویان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه و هیچ رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌یان نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت: ئێمه هه‌میشه ده‌رگای نێوانمان كراوه‌یه.
گوتیشی: “نێوان ئێمه و یه‌كێتی یه‌ك شتی گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش هه‌رگیز نه له ئێستا و نه له داهاتوودا ده‌رگاكانمان داناخرێن”.
روونیشیكرده‌وه، پارتی و یه‌كێتی ئێستا نه “به‌عز”ن و له یه‌كیش تووڕه‌ن، به‌ڵام هه‌ر چركه ساتێك ئاره‌زوویان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی بیخوازێت به تێلێك یان مه‌سجێك له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه.
k24