فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی شوبات/ فێبرایهری 2022)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.
– خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە رۆژی 2022/2/15 تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
– خستنەڕووی رەشنووسی رۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق