ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رۆبەرتۆ کارلۆس ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ریال مەدریدی ئیسپانی، هەروەها پاتریك كلۆیڤێرت ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى بەرشلۆنەی ئیسپانی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشەممە هەردوو ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێی جیهانی به سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌ولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
