له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند، كه له دوو تۆمه‌تی جیاوازدا تێوه‌گلاون و تاوانی، ده‌ستدرێژی، كوشتن و دزینیان ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامدراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتیمان بۆ بەدواداچوونی تاوانەکان و دۆزینەوەی تاوانباران، پاش ئەنجامدانی دوو تاوانی جیا لە دوو شوێنی شاری هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری هێزەکانی دژەتیرۆر و وەزارەتی ناوەخۆ و پۆلیس، توانیان هەردوو تاوانەکە ئاشکرا بکەن و دواتریش لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیریان بکەن، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و رێکارە یاساییەکان، دانپێدانانی تاوانباران لەو تاوانانە بڵاودەکەینەوە:-
1- دەستگیرکردنی تاوانبار (س.ج.ع) بە ماددەی (406) کە لەبەرواری 4ى شوباتی 2022 هەڵسابوو بە هەوڵی دەست درێژی کردنە سەر ئافره‌تێك بەناوی (ن.ع.ع) و دواتر کوشتنی لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر.
2- دەستگیرکردنی تاوانبار (ع.ا.ح) بە ماددەی (443)، کە لەبەرواری 3/12/2021 هەڵسابوو بە دزینی بڕی چوارسەد ملیۆن دینار لە بانکی ئاشووریی ئەهلی لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر.