لەتیف ڕەشید باسی سەرۆک بارزانی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە د.لەتیف رەشید یەكێك لە بەربژێرەكانی یەكێتی بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕای گەیاند كاك مەسعود نەك هەر لەناو كورد، لەناو عێراقیش بووەتە مەرجەعێك بۆ ڕۆڵی كورد.

د. لەتیف رەشید لە دیداری میدیایەكی سلێمانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە هۆكاری بوونی سەرۆك مەسعود بارزانی بەمەرجەعی كورد ئەوەیە كە “ئەوان گەورەترین ژمارەی پەرلەمانتاریان لە پەرلەمانی كوردستاندا هەیە، هەروەها گەورەترین ژمارەی ئەندام پەرلەمانی كوردیشیان لە بەغدا هەیە، حكوومەتی هەرێم بەدەست ئەوانەوەیە، هەروەها پەیوەندییەكی بەهێزیشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا هەیە، بەم شێوەیە بووەتە مەرجەعێك بۆ كورد”.

بەربژێرەكەی یەكێتی لەبارەی پشتیوانی لەناو حزبەكەشیەوە دەڵێ “زۆربەی هەرە زۆری ئەندامانی یەكێتی بڕیاریان هەیە لەسەر بەربژێركردنی من و دژ نین”.

دەشپرسێ كەستان بینیوە بڕیار و لێدوانێكی دابێت لەبارەی ئەوەی كە تاكە بەربژێری یەكێتی، د.بەرهەم ساڵحە، دەشڵێ “راستییەكەی ئەوەیە كە لەناو یەكێتیدا، ئەوەی من بینیومن و قسەم لەگەڵ كردوون، زۆربەیان پێیانخۆشە من بەربژێری پۆستی سەركۆمارم”.

ھەواڵی زیاتر