هۆشیار زێباری سەرکردەکانی یەکێتی تۆمەتبار دەکات 

پاش ئەوەی دادگای فیدڕاڵی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕەتکردەوە، ناوبراو بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح بە تۆمەتبار دەزانێت.

هۆشیار زێبارى باس لەوەدەکات بە هۆی جوڵاندنی ئەو سکاڵایەی لەسەری تۆمار کرا بوو لە دادگای فیدراڵی نەیتوانی خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەر بۆیە بافڵ تاڵە بانی و بەر هەم ساڵح بە تۆمەتبار دەزانێت.

هۆشیار زێبارى لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى بی بی سی باسی ئەوە دەکات ئەو سکاڵایە لەلایەن سێ پەرلەمانتارى یەکێتییەوە لەسەرى تۆمارکراوە و لەلایەن بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى یەوە جوڵێنراوە.

وتیشی “چارەسەرى زۆریان خستووەتە بەردەم یەکێتى بۆ دەستهەڵگرتن لەپۆستى سەرۆک کۆمار، لەوانە پێدانى سەرجەم پۆستەکانى دیکە، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە ناكرێت ئێمە ٣١ كورسیمان هەیە، یەكێتی ١٧ بۆ ١٨ كورسی هەیە یەكسان بین، وتیشی ئەو سەربازى سیاسی مەسعود بارزانییە و ئەوەى ئەو فەرمانى پێ بکات جێبەجێی دەکات.

ھەواڵی زیاتر