مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند، چه‌ندین دیداری دوولایه‌نه‌مان ئه‌نجام داوه و كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رهه‌می باشیان ده‌بێت.
مه‌سرور بارزانی گوتی: “به‌شداریمان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانین و بیروبۆچوونه‌كانی خۆمان وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو، چه‌ندین دیداری دوولایه‌نه‌مان ئه‌نجام داوه”.
گوتیشی: “له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ژماره‌ی به‌شداربووان كه‌متر بووه، به‌ڵام توانیمان چه‌ندین دیدار ئه‌نجام بده‌ین”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێبیستی بیربۆچوونی ئه‌وانیش بووین، پێموایه كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه به‌رهه‌می باشی ده‌بێت، تێگه‌یشتنی باشیشمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان.
سه‌باره‌ت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه بابه‌تێكی ناوخۆییه، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆمان نیشانداوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیارانه‌ی به سیاسی كراون، به‌داخه‌وه دژی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه دراوه، ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بووه بۆ شیكردنه‌وه‌ی بابهتهكان، قسه‌ی پێویستمان له‌باره‌وه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه بابه‌تی سیاسی، ئابووری و ئاسایشن، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆمان كردووه، بیروبۆچوون و تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان‌مان باس كردووه.
k24