عەتا قەرەداغی، لە تویتێکدا نووسیویەتی: “لە دەرچوونی یاسای دادگای داگیرکەری عێراقییەوە لە دوێنێوە، هەندێک حزب و کەسایەتی و کۆنە و تازە خۆفرۆشی کورد بە عێراق، لە شۆڤێنیست و ئیسلامییە کونە پەپوەکانی عێراق، زیاتر لایەنگیری بڕیارەکەی دادگای شۆڤێنی عێراق و بەکرێگیراوی ئێران دەکەن دژی کورد. ئەمەش بەڵگەی لاوازی کەسێتی کوردی و ناهۆشیاریەتی”.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە: “دادگای فیدراڵی عێراق جیاوازیەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ مەحکەمەی سەورەی سەردەمی بەعس، ئەو لە روانگەی بەرژەوەندی ناسیونالیستی عەرەبیەوە مامەڵەی کوردی دەکرد، ئەمەی ئێستا لە روانگەی ناسیونالیستی ئیسلامی شۆڤێنی عەرەبی فارسی تورکیەوە سەیری کورد دەکات، کوردی ساویلکە، عێراقچی، پولەکی لەوە تێناگەن”.