ئاگادارییەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە

چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.
ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە كە تاوەكوو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەكەینەوە.
بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆیان بە دووربگرن لەم بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە هەردەر نەدەن.
هەربۆیە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە مافی خۆی دەزانێت كە رێكاری كارگێری و یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگرێتە بەر كە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتیان بكەن.

كاروان ستونی: به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و ئیرشاد

وته‌بێژی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه

١٢ ی رجب ١٤٤٣ کۆچی
١٣\٢\٢٠٢٢ زایینی

ھەواڵی زیاتر