پەرلەمانتارێکی پێشوو بۆ سەعدی پیرە: ماندووبووین ئەوەندە هەڵەت راستبکەینەوە

پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ” ئێمە کۆنگرەمان بۆ ئەوە کرد کە ئیتر کاک سەعدی قسە نەکات، بەڵام چوار کۆنگرەی تریش بێدەنگی ناکات”.

زانا عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” ئێمە کۆنگرەمان بۆ ئەوە کرد کە ئیتر کاک سەعدی قسە نەکات، بەڵام چوار کۆنگرەی تریش بێدەنگی ناکات، ماندووبووین ئەوەندە هەڵە و فەلەدی ئێوە ڕاست بکەینەوە”.

زانا عەبدولڕەحمان رەخنەی لەو لێدوانەی سەعدی پیرە گرتبوو کە وتبووی” کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی باشترین جەژنانەبوو بۆ خەڵکی کوردستان” و نووسیویشییەتی”ئاخر خەڵک نان نییە بیخوات کاتی ئەو قسانەیە؟”.

ھەواڵی زیاتر