دەمیرتاش و یوكسه‌كداغ ئازاد ناکرێن

دۆسیەی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە و بە پاساوی “له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كان” و “گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە” لە زینداندا هێڵدرانەوە.

دادگای سوڵحی ئه‌نقه‌ره‌ رۆژی دووشەممە 27ی ته‌ممووزی 2020 بە دۆسیەی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغدا چووەوە و بە بیانووی ئەوەی “پێدەچێت بەڵگەکان لە ناو ببرێن” و “گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە” بڕیاردرا هەردوو هاوسەرۆکەکە ئازاد نەکرێن، بۆیە بڕیاری زیندانیکردنیان درێژکرایەوە.

ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پێشووتری هه‌ده‌په‌، شەوی 11ی تشرینی دووه‌می 2016 به‌ چه‌ندین تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران و زیاتر لە سێ ساڵە له‌ زینداندان.

ھەواڵی زیاتر