شرۆڤەی بارانی 80 ساڵی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی 

باران لەماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوودا بە سروشتی خۆی داباریوە
شرۆڤەی بارانی 80 ساڵی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی

بەپێی داتای بارانی هەشتا ساڵی ڕابردووی وێستگەی کەشناسی سلێمانی :

١- بڕی ناوەندە بارانی ٨٠ ساڵ = ٦٧٦ ملم

٢- بڕی ناوەندە بارانی ٣٠ ساڵی کۆتایی = ٦٩٥ ملم

٣- کەمترین بڕی باران ساڵی ١٩٤٨-١٩٤٩ بووە بە بڕی ١٦٩ ملم

٤- بەرزترین بڕی باران ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ بووە بە بڕی ١٣١٧ ملم

٥- بەردەوامبوونی وشکە ساڵی لە نێوان ٥ ساڵ بۆ یەک ساڵدا بووە بۆ نموونە ساڵانی ١٩٤٦، ١٩٤٧، ١٩٤٨، ١٩٤٩، ١٩٥٠ بڕی باران لە ٥٠٠ ملم کەمتر بووە وە ساڵی ١٩٨٣ تەنها یەک ساڵ کەمتر بوە لە ٥٠٠ ملم.

٦- باران لەماوەی هەشتا ساڵی ڕابردوودا، بە سروشتی خۆی داباریوە و بە پێی زانستی ئاماریی (statistics) ناتوانین بڵێین باران کەمی کردوە تەنانەت ئەگەر بارانی ئەمساڵیش لە ٥٠٠ ملم کەمتر بێت.

٧- ئەگەر باران بە هەمان ڕەوتی ساڵانی پێشووی بەردەوام بێت پێشبینیوایە کە ئەمساڵیش بڕی باران نزیک بێت لە هەمان بڕی بارانی ساڵی پار یان کەمێک زیاتر بێت و لە بڕی ناوەندە باران نزیک ببێتەوە و ئەگەر بە پێی ڕەوتی ساڵانی پێشووی نەبێت ئەوا بڕی ٦٠٠ ملم و زیاتر چاوەڕوان کراوە.

دکتۆرە نەوبەهار مصطفی
مامۆستا لە ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو لە زانکۆی سلێمانی

ھەواڵی زیاتر