جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لەگەڵ بەرپرسی راوێژکارانی هاوپەیمانان، له‌باره‌ی پرۆگرامی مەشق و راهێنان، کۆبووەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لیوا قارەمان که‌مال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی راوێژکارانی سوپای هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان کۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، کۆبوونەوەی، جێگری سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسی راوێژکارکارانی هاوپەیمانان، تایبەت بە پرۆگرامی مەشق و راهێنان لەسەر ئاستی یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.
جه‌خت له‌م خولانەی هاوپەیمانان كرایه‌وه کە لەدەرەوەی وڵات بۆ ئەفسەر و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێنەوە.
K24