كەمێك پێش ئێستا فڕۆكه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور به چڕی بۆردومانكرد.
کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو فڕۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه و له‌ناو مه‌خمووریش ئاگری ئه‌و مووشه‌كانه بینراوه، كه ئاراسته‌ی بنكه‌كانی په‌كه‌كه كراون.
ھاوکات فڕۆکەکانی تورکیا چیای شنگالیشیان بۆردوومان کردووە، بەڵام زیانەکان نەزانراون.