گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە کوردستان و عێراق، بە گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار، لە ناحیەی ڕۆڤیا دروستدەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕی ناوخۆیی دەگەڕێنێتەوە و رێگر دەبێت لە دەرچوونی سەرمایە بۆ دەرەوەی کوردستان، هەروەها 450 هەلی کاری راستەوخۆ و نزیکەی 25,000 هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە ناوخۆی کوردستان دەڕەخسێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی بەرهەمی زیادەی پەتاتە لە کوردستان چارەسەر دەکات و %40ـی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبووە.