وەزارەتی شارەوانی وەڵامی کەناڵی ڕووداو دەداتەوە

ڕوونكردنەوە

تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەرنامەیەكیدا هەندێك زانیاری لەسەر بابەتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان بڵاو كردەوە كە هیچ بنەمایەكی فەرمی نەبوو. ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەری هەڵدا، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوە ژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت.

هیوادارین تۆڕی میدیایی ڕووداو و چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن لە دروستكردنی بەرنامە و بڵاوكردنەوەی هەواڵدا پابەندی پاراستنی ئاكاری میدیایی بن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بە مەبەستی هاندانی خەڵك لە دژی حكوومەت هەڵنەبەستن.

هەر پرۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ بكرێن، لەژێر ڕۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ھەواڵی زیاتر