ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەرھەم ساڵح ڕەخنەباران دەکەن

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى ژماره‌یه‌ك ره‌خنه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى رووبه‌ڕووى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدى یه‌كێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار كراوه‌.

*زۆرترین ره‌خنه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتی و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و شاره‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، گیراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى سه‌رۆككۆماریدا له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند و كادیرانى ئه‌و حزبه‌ كۆنه‌بۆته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا زۆرترین گرینگى به‌و شاره‌ دراوه‌. له‌ به‌رامبه‌ر گرینگى نه‌دانى سه‌رۆككۆمار به پرسى كورد له‌و شاره‌ هێزه‌ شیعى و سونییه‌كان زۆرترین گرینگیان به‌ خه‌ڵكى خۆیان داوه‌.

*به‌شێك له‌ ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوون كه‌ ناوبراو، نه‌یتوانیوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ ڕێگه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پارێزگارێكى نوێ بۆ ئه‌و شاره‌ دابنێت، له‌ كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ژماره‌یه‌ك پارێزگارى عێراقى له‌ ماوه‌ى دوو ساڵدا گۆڕیوه‌، ئه‌مه‌شیان به‌ ترسان و مورعاتكردنى توركیا و ئه‌ردۆغان له‌ لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌ له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌.

  • له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌خنه‌ له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، گیراوه‌ به‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى سێ ساڵدا، نه‌هاتۆته‌ پارێزگاى كه‌ركووك به‌ بیانوى شه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌ پارێزگارى به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ڵام له‌ كۆشكى كۆمارى پێشوازى له‌ راكان جبورى، كردووه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك دانپێدانان بۆ پارێزگار له‌ قه‌ڵمدراوه‌.

*له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ به‌رهه‌م ساڵح، له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى سه‌رۆككۆمارى زۆرترین هاوكارى سه‌درییه‌كانى كردووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكى سه‌درییه‌كان له‌ رێگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ پۆستیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام دواتر سه‌درییه‌كان پشتیان تێكردووه‌.

*به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێگرتووه‌، كه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار له‌ 2018، سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى به‌هۆى ئه‌و قه‌زیه‌یە بایكۆتى پارتیان كردووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه‌دا ناوبراو، سازشى زۆرى بۆ پارتى و مه‌سعود بارزانى كردووه‌، ته‌نانه‌ت به‌شدارى ئاهه‌نگى بوك گواستنه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى كرد، به‌ڵام دواجار پارتى پشتى تێكرد.

*یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ناوبراو، ده‌رفه‌تى به‌ پارتى دیموكراتى كوردستانداوه‌ له‌ دادگاى فیدڕاڵى عێراق پۆستێكى باڵا ببات.

  • ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێگیراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن كارى بۆ سه‌رخستنى لیستى یه‌كێتیى نه‌كردوه‌.

*یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ڕووى دیبلۆماسییه‌وه‌ سه‌رۆككۆمار نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى به‌كاربهێنێت.

*هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ راپۆرتێكى ده‌ خاڵیدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى ئه‌و حزبه‌ به‌بێ ناوهێنان، ره‌خنه‌ى توندى له‌ به‌رهه‌م ساڵح گرتووه‌.

*به‌شێكى ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێیانوابووه‌، كه‌ پۆستى سه‌رۆككۆمار هیچ سوودێكى بۆ یه‌كێتیى نه‌بووه‌، بۆیه‌ واباشه‌ دواین ئۆپشنه‌كان له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو تاوتوێ بكرێت و بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدرێت.

له‌ دواى ته‌وابوونى قسه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى ده‌رفه‌ت به‌ به‌رهه‌م ساڵح، دراوه‌ وه‌ڵامى ره‌خنه‌كان بداته‌وه‌، به‌ڵام دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ره‌خنه‌كانى سه‌رى به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كان نه‌بوون و پاشان بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى وتوویه‌تى: ده‌ستخۆشى بۆ وه‌ڵامه‌كانى دكتۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆم وه‌ڵامم بدابووایه‌ باشتر قسه‌م ده‌كرد.

له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رگرییان له‌ به‌رهه‌م ساڵح كردوه‌.

ژێدە
بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر