“ئۆتۆمبێلەکە کچ و کوڕێکی دەستگیرانداری تێدابووە و کچەکە گیانی لەدەستدا” 

ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە کە کچ و کوڕێکی دەستگیرانداری تێدابووە و کچەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەش بریندار بووە.

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی ( هەڵەبجە – سەیدسادق) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.
ڕوونیشیکردەوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەڵەبجە – سەیدسادق ) نزیك گوندی کشێدەری ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویۆتا – هایلکس) وەرگەڕا لەئەنجامدا بەداخەوە بوە هۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینێک و برینداربون شۆفێرەکەی …

ئاماژە بەوەشکرا، کە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکە ”کچ و کوڕێکی تێدا بووە و کچەکە گیانی لەدەستداوە”.

ھەواڵی زیاتر