بەرگری شارستانی ھەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

دەقی راگەیاندراوەکە:

١. لەشەقامە سەرەکیەکان دوورمەکەونەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکانتان چونکە توشی گیربوون دەبن .

٢. ئەو ڕێگایانەی پۆلیسی هاتوچۆ دیاری دەکەن کە سەلامەتن کاتەکانی خۆتانی لێبەسەر بەرن .

٣. دڵنیا بن لە ئۆتۆمۆبێلەکانتان ئینجا گەشت بکەن بەتایبەت تایەکان و ئەنتی فرێز . 

٤. مەچنە ئەو شوێنانەی کە شارەزاییتان لێی نیە و دورە دەستن.

٥.وریا بە لەو شەقامانەی دیاردەی بەستن و شەختەی لێیە چونکە ئۆتۆمبێلەکەت کۆنترۆڵی نامێنێت .

٦.هەوڵبدە پێش ڕۆژ ئاوا بوون بگەڕێیتەوە چونکە لەشەودا پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن لەم ناوچانە.

٧. باشترە گروپەکانی شاخەوانی تا ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن بۆ سەلامەتی خۆیان.

٨.وریا بن لە خلیسکان چونکە هەر بەربوونەوەیەک شکانی دەست و قاچی لێ دەکەوێتەوە

ھەواڵی زیاتر