كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ یەكێتی: ڕێگەبدەن پەڕلەمان كاری خۆی بكات

دوای ئەوەی دوێنێ ڕێگەنەدرا فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشداریی بكات لە كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان، لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا كۆسرەت ڕەسوڵ بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

لەبەیاننامەكەدا كۆسرەت ڕەسوڵ داوا لە هاوسەرۆكان و سەركردایەتی یەكێتی دەكات، ڕێگە لەپەڕلەمانتارەكان و سەرۆكی پەڕلەمان نەگرن باكاریی خۆیان ئەنجام بدەن و دوربن لە هەر كارێكی حزبی.

داواشدەكات پەڕلەمان بەچالاكی بمێنێتەوە و فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان كارەكانی خۆی بە اشی ئەنجام بدات و دوربێت لە هەر دەستێوەردانێكی حزبی و لایەنێكی دیاریی كراو

ھەواڵی زیاتر