عەلی حەمە ساڵح دۆسیەی قاچاخچێیەتییەکەی باشماخی سەلماند و دادگاییەکی بردەوە، دواتر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
بەڵگەمان خستەڕوو، لە دادگای پێنجوێن دۆسیەی قاچاخی باشماخم بردەوە.
بەڕێوبەرایەتی كۆمەڵگای باشماخ سکاڵای لەسەرمان تۆمارکرد کە گوایە لەسەر دۆسیەی قاچاخی زانیاری ناڕاستمان بڵاوکردوەتەوە.
لە ٢٠٢٠/١٢/١٤ دادوەر نوسراوی بۆ پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی پارێزبەندیمان لێوەربگیرێتەوە.
خۆمان داوامان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد پارێزبەندیمان لێوەربگرێتەوەو دەچینە بەردەم دادگا..
لەبەردەم دادوەر ئامادەبوین بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو:
ڤیدۆو وێنەی ٣٨ بارھەڵگرمان خستەڕوو کە ژمارەی بارھەڵگرەکان دەرچوو بوون، دوای ئەوەی لە سیستمی گومرگی لێکۆڵینەوە کرا، ٣٦ بارھەڵگریان گومرگیان نەداوە: واتە: بە “قاچاخ” داخڵبون..
لە دوای ساڵێک، دادوەر وتەکانی ئێمەی بەڕاست زانی..
من بەبەڵگەوە وتەکانم سەلماندو بێتوان دەرچوم.
دادگاش: دەڵێ: بەڵگەی پێویستی خستەڕوو لەسەر بوونی دیارەی “قاچاخ” ، ئەمەش ڕاستی قسەکانی عەلی حەمە ساڵح دەردەخت لەسەر “قاچاخ” کردونی.
ئێستا لە ڕێگای داواکاری گشتی و بەبەڵگەی یاسایی ئەوانەی قاچاخی و پشتیان دەدرێنە دادگا.