سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دادوەر ھنری خووری، وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ کران.
ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سووریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

ھەواڵی زیاتر